بهغدا-اهع
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ چوارشەممە دەستپێکردنی دوو ئۆپەراسیۆنی ئەمنی لەپارێزگاکانی دیالە و کەرکوک ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە لە ڕێگەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی فرقەی یەکەم و دیالەوە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دەستپێکردووە بۆ گەڕانی ژمارەیەک لە ناوچە و گوندەکانی کەرتی بەرپرسیارێتیان".
وتیشی: "بەمەبەستی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و بەدواداچوونی چەتەکانی داعش و ناوچەی پاک و بارەگای پێشڕەوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک و پاشکۆکانی دەستیان کردووە بە گەڕان و پاککردنەوەی ژمارەیەک لە ناوچە و گوندەکان".