عێراق و پاکستان تاوتوێی شەراکەتی ئابووری و کاراکردنی کەرتی تایبەت دەکەن

ئابوری
  • 14-12-2021, 13:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزیری بازرگانی عەلا جبوری ،ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ ئەحمەد ئەمجەد عەلی باڵیۆزی پاکستان لەعیراق گفتوگۆی کرد بۆ بەهێزکردنی شەراکەتی ئابووری و کاراکردنی کەرتی تایبەت.
    محەمەد حەنون گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)ی ڕاگەیاند: "وەزیری بازرگانی لەگەڵ باڵیۆزی پاکستان گفتوگۆی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات و دروستکردنی میکانیزمی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کەرتی تایبەت و دامەزراندنی شەراکەتی ڕاستەقینە".
    وتیشی: "وەزیری بازرگانی عەلا جبوری جەختی لەوە کردەوە کە عێراق بەنیازە پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان چالاک بکات و سوود لە شارەزایی ئابووری لەم بوارەدا وەربگرێت و گرنگی لیژنەی هاوبەشی عێراق و پاکستان کۆبوونەوەکانی ئەنجامداو سەرجەمی دۆسیەکانی پەیوەست بەدوو وڵات چارەسەرکرد".
    وتیشی: "گرنگە پێشانگایەکی تایبەت بە بەرهەمە پاکستانییەکان ئەنجام بدرێت، کە بڕیارە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت، کە پیشەسازی پاکستانی تێدا نمایش دەکرێت".
    جبورى، وتیشی: "گرنگە هانی کۆمپانیا پاکستانییەکان بدرێت بۆ وەبەرهێنان لەناو پارێزگاکانی عێراقدا و بەشداری بکەن لە پێشانگای نێودەوڵەتی کە لەلایەن عێراقەوە سازکراوە و پشتیوانی لە پێگەی عێراق بکەن لە دانوستانەکان لەگەڵ ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی بۆ ئەندام لەسەر ئەندامێتی تەواوی ڕێکخراوەکە".
    لەلای خۆیەوە باڵیۆزی پاکستان جەختی لەسەر خواستی حکومەتەکەی کردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ عێراق".