بهغدا-اهع
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمنی لەنێوان ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی پێشمەرگەدا ڕاگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە رایگەیاند: "کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەمنی لە نێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزەکانی پێشمەرگە دەستیپێکرد"
ئاماژەی بەوەکرد"شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپا و فەرماندەی هێزی زەمینی گەیشتنە قەزای مەخمور بۆ ئەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە کۆببنەوە بۆ گفتوگۆکردن و هەماهەنگی ئەمنی لە ناوچەکانی ئاسایشی هاوبەشدا".