هەردوو وەزارەتی بەرگری و پێشمەرگە تاوتوێی گەشەپێدانی مەنهەجی فێرکردن و ئەنجامدانی ڕاهێنانی هاوبەش دەکەن

ئەمنی
  • 12-12-2021, 12:53
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    هەردوو وەزارەتی بەرگری و پێشمەرگە ،ئەمڕۆ یەکشەممە،چۆنیەتی ئاڵوگۆڕ و پەرەپێدانی زانیاریی زانستییان لەسەر مەنهەجی خوێندن و ئەنجامدانی ڕاهێنانی هاوبەشی نێوان هەردوولا تاوتوێکرد.
    وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند، "وەزیری بەرگری جومعە عناد سەعدون لە بارەگای وەزارەتەکەیدا پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد بە سەرۆکایەتی ڕاگری کۆلێژی ئەرکان".
    وتیشی: "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر شێوازی ئاڵوگۆرکردن و پەرەپێدانی زانیاری زانستی لەسەر مەنهەجی خوێندن و ئەنجامدانی ڕاهێنانی هاوبەشی نێوان سوپا و هێزی پێشمەرگە کرا".
    ئاماژەی بەوەکرد"شاندی پێشمەرگە سەردانی سەرۆکی ئەرکانی سوپا و یاریدەدەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا بۆ مەشق و ڕاهێنان و زانکۆی بەرگری بۆ خوێندنی سەربازی و کۆلێژەکانی ستاف و فەرماندەیی وەزارەتی بەرگری دەکەن".