بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ یەکشەممە تێکشکاندنی دوو پێگەی چەتەکانی داعشی لە کەرکوک ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند: "پاڵەوانانی هێزی فرۆکەوانی ئاسمانی توانیان ماتۆڕسکیلێک و دوو پێگەی چەتەکانی داعش لەناوبەرن لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی گەڕان و پشکنین لە ناو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بارەگای پێشکەوتوو لە کەرکوک".