سەرۆک کۆمار و قوباد تاڵه‌بانی جه‌خت له‌ گرنگی هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی ده‌كه‌نه‌وه‌

سیاسی
  • 12-12-2021, 15:53
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سه‌رۆك كۆمار و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی ،ئه‌مڕۆ یەکشەممە،جەختیانکردەوە لەگرنگی ھاوکاری و هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی.
    سه‌رۆكایه‌تی كۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،ڕایگەیاند" بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی،جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
    وتیشی"لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پێشهات و گۆرانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی وڵات،وجەختیشکرایەوە لەگرنگی ھاوکاری و هەماهەنگی ئەمنی و سەربازی لە پێناو پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان و ریشەکێشکردنی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی ھاوڵاتییان،ھەروەھا دوپاتکرایەوە لە پێویستی دیالۆگ و گفتوگۆ و چارەسەرکردنی دۆسێ ھەڵپەسێردراوەکان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک".