به‌غدا-اه‌ع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی،ئەمڕۆ شەممە،دەستگیرکردنی گرووپێکی ئەفریقی بە 70 کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:" ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان توانی ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌یان كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر بگرێت، كه له‌لایه‌ن گرووپێكی ئه‌فریقییه‌وه هێنرابووه هه‌رێم و تۆمه‌تبارانیش ده‌ستگیركران و راده‌ستی دادگا كران".
ئەمەی خوارەوەش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:
هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دوای بەدەستخستنی چەند زانیارییەك لە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە، توانییان دەست بە سەر بڕی (70) کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیین و تریاكدا بگرن، کە لە لایەن گرووپێکی ئەفریقییەوە هێنرابووە هەرێمی کوردستان، کە لە شێوەی ماددە خۆراکییەکانی وەك: (تەحین، ژاژی، کەشك، رەیحان و ئارد) بوو، بەڵام بە هەوڵ و ماندووبوون و شەونخونی و پلانێکی تۆکمەی هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، توانرا دەستی بەسەردا بگیرێت.
ئەو گرووپە پێکهاتبوو لە چوار هاووڵاتیی ئەفریقیی خەڵکی وڵاتی (غانا)، کە ئەم ماددە هۆشبەرانەی هێناوەتە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە لایەن هێزەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە بە پێی ماددەی (14) لە یاسای سزادانی ماددە هۆشبەرەکان، دەستگیر کران و رادەستی دادگا کران.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان