ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان :ڕۆڵی ڕاوێژکارە فەڕەنسییەکان سنوردارە و ئەرکیان پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و ڕاهێنانە بەهێزە ئەمنییەکان

ئەمنی
  • 11-12-2021, 17:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    Qجێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان فەریق روکنی یەکەم عەبدولئەمیر شەمەری ،ئەمڕۆ شەممە جەختیکردەوە کەڕۆڵی ڕاوێژکارانی فەرەنسی سنوردارە و تەنها بۆ پێشکەشکردنی ئامۆژگاری و ڕاهێنان بەهێزە ئەمنییەکان لە عێراقن.
    لە راگەیەندراوێکی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند: "جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەریق ڕوکنی یەکەم عەبدولئەمیر کامل عەبدوڵڵا ئەلشەمری، لە بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەغدا پێشوازی کرد لە فەریق یەکەم تیری بورکارد، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی فەرەنسا".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ڕێگاکانی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و کاری ڕاوێژکارە فەڕەنسییەکان کرد کە لە ناو هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کە کار دەکەن بۆ یارمەتیدانی هێزە چەکدارەکانی عێراق و ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگی لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر".