بهغدا-اهع
دەستەی سیاسی رەوتی سەدر ،ئەمڕۆ شەممە،سێ دۆسیەی گرنگی لەگەڵ سەرکردە ئەمنییەکان تاوتوێ کرد.
لە راگەیەندراوێکی دەستەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکی رەوتی سەدر موقتەدا سەدر، دەستەی سیاسی ەوتیسەدر بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئەحمەد موتەیری میوانداری کۆمەڵێک سەرکردەی ئەمنی گرنگ دەکات".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "سەرۆکی دەستەی سیاسی سەدر گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی و ئاسایشی سنوورەکان و دەروازە سنووریەکان كرد" لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە "دووبارەکردنەوەی کۆبوونەوەکان کرا بۆ پشکنینی هەموو کەلێنەکان".
موتیری جەختی لەسەر پێویستی لابردنی کۆسپەکان کردەوە بۆ زامنکردنی ئاسایشی سنوورەکانی وڵات و سەپاندنی کۆنترۆڵی تەواوی بەندەرەکانی و ئاماژەی بەوەدا کە گرنگی پاراستنی شکۆی دەوڵەت و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی".