بهغدا-اهع
وەزارەتی دەرەوە ،ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە گەشتێکی نوێی بەڕێکرد بۆ گەڕانەوەی عێراقییە گیرخواردووەکانی بیلاروسیا.
ئەحمەد ئەلسەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند: "نۆیەم گەشتی گەرانەوە بۆ ئەو کەسانە ئەنجام درا کە دەیانەوێت بە خۆبەخشانە بگەڕێنەوە 417 سەرنشینی عێراقی".
سەحاف، وتیشی: "هەوڵەکانی وەزارەت بەردەوامن لە پشتگیری گەڕانەوەی خۆبەخشانە".