كازمى: ڕێگە نادەین کەس هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هاوڵاتیانمان بدات

سیاسی
  • 10-12-2021, 14:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا كازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند،ڕێگە نادەین کەس هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هاوڵاتیانمان بدات.
    كازمی لە تویتێکدا بە بۆنەی چوارەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی عێراق لە چنگی تیرۆر کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە نوسیویەتی:" لە چوارەم ساڵیادی ڕاگەیاندنی سەركەوتندا بەسەر داعشی تیرۆریست، پیرۆزبایی لە گەلی خۆمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەكان دەكەین". 
    وتیشى"سڵاو لەو خوێنە ئاڵانەی خاكیان ڕزگاركرد و عێراقییەكانیان یەكخست و سەركەوتنیان دەستەبەركرد، درێژە بە سەركەوتنەكان دەدەین تا ڕیشەكێشكردنی تیرۆر و هیچ كات ناوەستین".
    كازمى جەختیکردەوە"ڕێگە نادەین کەس هەوڵی تێکدانی ئاسایشی هاوڵاتیانمان بدات".