سەرۆک کۆمار: ئەرکمانە ئەمڕۆ سەرکەوتنه‌كه‌مان تەواو بکەین بەپشتیوانیکردنی دەوڵەت بۆ بنبڕکردنی پاشماوەکانی تیرۆر

سیاسی
  • 10-12-2021, 12:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ هەینی ،رایگەیاند،ئەرکمانە ئەمڕۆ سەرکەوتنه‌كه‌مان تەواو بکەین بەپشتیوانیکردنی دەوڵەت بۆ بنبڕکردنی پاشماوەکانی تیرۆر.
    سەرۆک کۆمار له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە، رایگەیاند"لە ڕۆژی سەرکەوتن به‌سه‌ر داعش، قارەمانێتی هێزە چەکدارەکانی خۆمان لە سوپا و پۆلیس و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە، هه‌روه‌ها ڕۆڵی گەورەی مه‌رجه‌عی باڵای ئایینی لە ستایشکردنی هێزەکانی گەل و پشتیوانیکردنی هاوڕێ و هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی دەنرخێنین".
    راشیگه‌یاند، "ئەرکمانە ئەمڕۆ سەرکەوتنه‌كه‌مان تەواو بکەین بەپشتیوانیکردنی دەوڵەت، بنبڕکردنی پاشماوەکانی تیرۆر، گەڕاندنەوەی ئاوارەکان و دەستەبەرکردنی ده‌ستی ئاوەدانی".