به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در،ومه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،رێككه‌وتن له‌سه‌ر چالاككردنه‌وه‌ی گفتوگۆی جیددی تایبه‌ت به هاوپه‌یمانێتیه‌كانی داهاتو.
نوسینگه‌ی تایبەتی موقتەدا سه‌در، له راگه‌یه‌ندراوێكدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە، ڕایگەیاند"سەید موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی گرنگ لەلایەن مەسعود بارزانییەوە پێگەیشت".
وتیشی"له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا باسیان له پێویستیی به‌رده‌وامبونی گفتوگۆ له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق وگەل كراوه،ورێككه‌وتن له‌سه‌ر چالاككردنه‌وه‌ی گفتوگۆی جیددی تایبه‌ت به هاوپه‌یمانێتیه‌كانی داهاتو به‌و جۆره‌ی كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵات و گه‌له‌كه‌ی مسۆگه‌ر بكات، كه ئێستا چاوه‌ڕوانی په‌سەندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی شكۆی بگێڕێته‌وه و ژیانی خۆشگوزه‌ران دابین بكرێت".