دەستگیرکردنی سێ سەرکردەی داعش لە ئۆپراسیۆنێکی هەواڵگیری لە بەغدا

ئەمنی
  • 9-12-2021, 11:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستگیرکردنی سێ سەرکردەی داعشی لەئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری لەبەغدا ڕاگەیاند.
    ئەو شانەیە لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند: "لە بەردەوامی ئەو ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییە کە لە لایەن دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵییەوە بۆ لێدانی پێگەکانی تیرۆریستان و وشککردنەوەی سەرچاوەکانی، لەسەر بنەمای هەواڵگری، دەزگای هەواڵگری سێ تیرۆریستی دەستگیرکردووە کە بە پێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراون بە تۆمەتی پەیوەندیان بە چەتەکانی داعش".
    وتیشى"دانپێدانانی دەستگیرکراوان تۆمار کراوە ،پاشان رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون".