بهغدا-اهع
وەزارەتی پەیوەندییەکان ،ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕەتیکردەوە کە بەرنامەی تیک تۆک دابخرێت و هاوکات میکانیزمی داخستنی وێبسایتەکانی ڕوونکردەوە.
رەعد مەشهەدانی گوتەبێژی وەزارەتی ناوبراو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)ی ڕاگەیاند" هەندێک کەناڵی ئاسمانی و ئاژانسەکانی هەواڵ و سایتی پەیوەندیەکان سەبارەت بە مەبەستی داخستنی بەرنامەی پەیوەندیەکانی (تیک تۆک) ڕاپۆرتیان داوە کە باس لە داخستنی دەکات "،جەختیکردەوە"ئەو هەواڵانە دوورن لەراستیەوە".
وتیشی: "میکانیزمی داخستن لەسەر داوای حکومەتی ناوەند یان ئەنجومەنی نوێنەران لە وەزارەتی پەیوەندییەکانەوە ئەنجامدەدرێت بۆ داخستن یان بلۆککردنی پێگەیەکی دیاریکراو و دواتر وەزارەت دەست دەکات بە ئامادەکردنی خشتە و خوێندنێکی تەواو و پێشکەشکردنی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگ دان لەسەری".
وتیشی: "لە ئێستادا هیچ هەوڵێک بۆ داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سایتێک نییە".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات