به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،رایگەیاند، ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان لەعێراق کۆتاییهات و پێش 31-12-2021 سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا، ناتۆ و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەوڵات دەکشێنەوە.
ئەعرەجی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"رۆڵى شه‌ڕكه‌رى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له عێراق كۆتایى هات"، ئاماژەی بەوەکردوە" عێراق لەکاری هاوبەش لەگەڵ هاوپەیمانان بەردەوام دەبێت و لەداهاتوشدا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەرنامەی هەیە بۆ راهێنان و راوێژکاری بەردەوام لەگەڵ هێزەکانی عێراق".
لاى خۆیه‌وه لیوا سه‌عد مه‌عن سه‌رۆكى شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئامادى بوو رایگه‌یاند:"كۆبونه‌وه‌یه‌ك له باره‌گاى شانه‌كه سازكرا به لیژنەی هونەری فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانانی لەعێراق کرد، لەکۆبونەوەکەدا کە فەرماندە سەربازییەکان، نوێنەری فڕەنسا، ناتۆ و وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەی بون، پرسی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان گفتوگۆی لەبارەوە کرا".
لەکۆبونەوەکەدا لیوای ئەمریکی جۆن بێرناند، فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان رایگەیاند، دەستیانکردوە بەکشانەوەی هێزە شەڕکەرەکان و هاوپەیمانان ئەرکی خۆی لە بەشداری راستەوخۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆرەوە بۆ مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق دەگۆڕێت".