سه‌رۆك به‌رهه‌م و نوجێفى تاوتوێى پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتیان كرد

سیاسی
  • 9-12-2021, 15:01
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
     به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، ئوسامه‌ نوجێفى سەرۆکی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان، تاوتوێى پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵاتیان كرد
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە ئوسامە نوجێفی، سەرۆکی بەرەی رزگاری و گەشەپێدان".
    لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و روبەڕوبونەوە و ریشەکێشکردنی تیرۆر و پارێزگاری لە ئاسایش و سەقامگیری ھاوڵاتییان".
    لەکۆبونەوەکەدا دوپاتکرایەوە لەسەر لەگرنگی پاراستنی ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵایەتی لە رێگەی یەکخستنی ھەوڵە سیاسی و کۆمەڵایەتییە جیاجیاکان، بە ئاڕاستەی وەڵامدانەوەی قۆناغەکە و یەکڕیزی نیشتمانی و دیالۆگ و گفتوگۆ روەو ھێنانەئاراوەی داوا رەواکانی خەڵک بۆ ژیانێکی باشتر.