سەرۆک کۆمار و عامری جەختیانکردەوە لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات

سیاسی
  • 8-12-2021, 22:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئەمڕۆ چوارشەممە،لەگەڵ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، جەختیانکردەوە لە گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و سەبارەت بە بارودۆخی گشتی وڵات و دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان گفتوگۆکرا".
    لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە پێویستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و رووبەڕووبوونەوە و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش و رێگرتن لە کارە  تیرۆریستییە تاوانکارییەکان کە ھاووڵاتییان دەکاتە ئامانج، ھەروەھا دووپاتکرایەوە لە گرنگی سازان و یەکڕیزی نیشتمانی و کۆتایی ھێنان بە کێشەکان بە ئاڕاستەی پاراستنی پەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.