بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران،ئەمڕۆ چوارشەممە،دووپاتیکردەوە حکومەت پرۆژەیەک بۆ پاراستنی ڕۆشنبیران وداهێنەران ودروستکردنی شارێک بۆ پێشانگاکان ڕادەگەیەنێت.
کازمی لەوتارێکدا لەمیان کردنەوەی پێشانگای عێراق بۆ کتێب کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) ئامادەی بوو،ڕایگەیاند"عێراق ناوەندی داهێنان وڕۆشنبیرییە،وهەر خۆی داهێنەری کتێب بووە ویەکەم کەس بووە کتێبخانەی داناوە"،ڕونیشیکردەوە"بەڕۆشنبیری وزانیاری پابەند دەبین بەژیان وهیوا وڕووبەرووی کلتووری چەک دەبینەوە".
وتیشی"بەبێ ڕۆشنبیری ناتوانین خۆمان بەزانست وزانیاری پڕچەک بکەین"ٚ،دووپاتیشیکردەوە"پرۆژەیەک بۆ پاراستنی ڕۆشنبیران وداهێنەران لەعێراق ڕادەگەیەنین وئێمەیش لەلێواری دروستکردنی شارێکی گەورەین بۆ پێشانگاکان بۆ ئاشناکردنی جیهان بەڕۆشنبیری عێراق".
ئاماژەیشیدا"ئەمڕۆ لەبەسڕە بووین بۆ ڕاوەستان لەسەر دۆخە ئەمنییەکەی ودەستخۆشی لەدادوەرانی بەسڕە دەکەین چونکە ملکەچی هەڕەشە وتۆقاندن نەبوون دوێنێ تەقینەوەیەک ڕوویدا کەهەوڵی بەئامانجگرتنی یەکێک لەبەشداربووەکانی لێکۆڵینەوەکان داوە".
ئەوەیشی خستەڕوو"هەندێک لایەن هەوڵیاندا شکست بەئەزموونی دەسەڵاتی شارستانی لەعێراق بهێنن،لەچوارچێوەیشدا ئەم حکومەتە ڕووبەرووی ئاڵنگاری زۆر بۆتەوە".