عێراق وتورکیا لەبارەی کاراکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەشتنی پەیوەست بەپشکی ئاوەوە گفتوگۆ دەکەن

سیاسی
  • 8-12-2021, 17:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو،ئەمڕۆ چوارشەممە،لەگەڵ عەلی ڕەزا کۆنایی باڵیۆزی تورکیا لەبەغدا لەبارەی کاراکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژۆکراوی نێوان هەردوولا گفتوگۆی کرد بەو پێیەی پشکی  دادپەروەرانەی ئاوی عێراق مسۆگەر بکات.
    وەزارەتی ناوبراو لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە ڕایگەیاند: "مەهدی ڕەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو  لە نوسینگەی خۆی پێشوازیکرد لەعەلی ڕەزا کۆنایی باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە بەغدا  و شاندی یاوەری"،وتیشی: "لەدیدارەکەدا باس لە دۆسییەی ئاو و ڕێکارەکانی هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات کرا بۆ چارەسەرکردنی  قەیرانی کەمئاوی کە ناوچەکه پێیدا تێپەڕدەبێت".
    ڕایشیگەیاند"باسیشکرا لەبارەی کاراکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژۆکراوی نێوان هەردوولا گفتوگۆی کرد بەو پێیەی پشکی  دادپەروەرانەی ئاوی عێراق مسۆگەر بکات".