سەید سه‌در:گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر له‌مه‌خمور و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌سره ئاماژەن بۆ قه‌یرانی سیاسی

سیاسی
  • 8-12-2021, 16:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وی سه‌در،ئەمڕۆ چوارشەممە،دووپاتیکردەوە گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر له‌مه‌خمور و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌سره ئاماژەن بۆ قه‌یرانی سیاسی.
    موقته‌دا سه‌در له‌ تویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی کەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)بەدواداچوونی بۆ کردووە نوسیویه‌تی، "گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆر له‌مه‌خمور، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌سره‌، كوشتنه‌كان لێره‌ و له‌وێ ئاماژه‌ قه‌یرانی سیاسی و په‌نابردن بۆ توندوتیژی، هێرشه‌كان بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان و شوێنه‌كانی دیكه‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان، ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌پێناو ژماره‌یه‌ك كورسی، وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌".
    وتیشی، "دۆخه‌كه‌ داوامان لێ ده‌كات جه‌خت له‌سه‌ر سنورداركردنی چه‌ك له‌ ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بكه‌ینه‌وه‌، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌مو ئه‌و گروپانە(میلیشیایانه‌)ی بكه‌ین كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و به‌ پاساوی به‌رگری یان هه‌ر پاساوێكی دیكه‌ چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌".
    ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر هیچ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌وه‌ نه‌بێت، حكومه‌تی زۆرینه‌ی نیشتمانیی به‌ هه‌مو هێز و له‌ ژێر په‌رده‌ی یاسادا ئه‌مه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ و هیچ كه‌سێكیش به‌ده‌ر نابێت له‌ویستی خودا، چونكه‌ خودا حه‌زی له‌ گه‌نده‌ڵی نییه‌".
    رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشی له‌ به‌رپرسانی عێراق كردوه‌، بكه‌ر و ئه‌نجامده‌رانی كرده‌وه‌ تیرۆرستیه‌كان بدۆزنه‌وه‌ و راستیه‌كان ئاشكرابكه‌ن.