بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی گوندی لهێبانی سەر بە مەخموری کرد و لەگەڵ دانیشتوانەکەیدا کۆبووەوە.
لە راگەیەندراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان مستەفا کازمی سەردانی گوندی لهێبانی سەر بە قەزای مەخموری کردووە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "کازمی لەگەڵ خەڵکی گوندەکە کۆبووەوە و گوێی لە گرفت و پێداویستییەکانیان گرت".