به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە هیچ ژینگەیەک نیە بە ناوی ژینگەی ئارام و له خۆگر بۆ تیرۆرستان و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ گەرانەوی داعش.
كازمى لەوتارێکیدا لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی بەرفراواندا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی سوپا‌و پۆلیس و پێشمەرگە لەبارەگای میحوەری شەشەی مەخمور کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) چاودێری کردووە رایگەیاند:"ئەمڕۆ لە قەزای مەخمورین بۆ بینینی دۆخی ناوچەکە و بینینی ئەو پلانە ئەمنیانەی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان دانراوە و بۆ ڕێگری‌کردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو پێشێلکارییە ئەمنییەی کە بەهۆی پاشماوەی چەتەکانی داعشەوە تووشی بووە".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، كازمی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ردانیكردنمان بۆ مه‌خموور بۆ پاڵپشتیكردنی ئه‌و پلانه، كه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش جێبه‌جێ ده‌كرێت، تا ئه‌و پێشێلكارییه ئه‌منییانه دووباره نه‌بنه‌وه، كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌كه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كازمی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، له‌سه‌ر خاكی شه‌ڕه‌وه به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان ده‌ڵێم "له وه‌همدا وه‌رنه ده‌ره‌وه، ئێمه بهدواتانهوهیهن".
گوتیشی: "یه‌ك به‌دوای یه‌ك سه‌ركرده‌كانی داعش قۆڵبه‌ست ده‌كه‌ین و رووبه‌ڕووی دادگایان ده‌كه‌ینه‌وه، هێزه‌كانمان به هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه بهپێشتان ده‌كه‌ونه‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌وه كردوه "هیچ ده‌رفه‌تێك نه‌ماوه، تا جارێكی دیكه داعش بگه‌ڕێته‌وه، هێزه‌كانمان ده‌ست له‌ناو ده‌ست رووبه‌ڕووی تیرۆر ده‌بنه‌وه، هیچ ناوچه‌یه‌ك له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی تیرۆردا نه‌ماوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كهمهڵگهكهمان به گشت پێكهاته‌كانیه‌وه تیرۆر ره‌تده‌كاته‌وه".