دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنێکی ئەمنی هاوبەش لە کەرکوک

ئەمنی
  • 8-12-2021, 11:32
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ چوارشەممە،  ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەمنی لە کەرکوک دەستیپێکرد.
    لە راگەیەندراوێکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند: "بۆ بنبڕکردنی سەرچاوەکانی تیرۆر و بەدواداچوونی ئەندامانی چەتەکانی داعش ،ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئەمنی لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای کەرکوکەوە دەستیپێکرد".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئۆپەراسیۆنەکە بە بەشداری بارەگای پێشکەوتووی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کەرکوک میحوەری سێیەم و چوارەم لە پێشمەرگە و دەزگای دژە تیرۆر ئەنجام دراوە".