به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، فه‌رمانیكرد لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد بكرێت بۆ ئاشكراكردنى پلاندانەرانى تەقینەوەكهى به‌سره.
كازمى له تویتێكدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:"فەرمانمان كرد بە لێكۆڵینەوەیەكی ورد و خێرا بۆ ئاشكراكردنی پلاندانەران و جێبەجێكارانی تەقینەوە تیرۆریستییەكەی بەسرەی خۆشەویست".
وتیشى"هێزە قارەمانەكانمان بە ورەوە بەرەنگاری شانە تیرۆریستییە ترسنۆكەكان دەبنەوە و لە هەموو عێراق بنەبڕیان دەكەن، ڕێگەش نادەن هەڕەشە لە ئاسایشی گەلەكەمان بكەن".