هه‌ولێر-اه‌ع
خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى له هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، بریارى دا مانگانه پاڵپشتییەكی دارایی بۆ خوێندكارانى زانكۆ خه‌رج بكات .
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"بڕیاردراوە بە ڕاسپاردنی وەزیری دارایی‌و ئابووری بۆ تەرخانكردنو خەرجكردنی پاڵپشتییەكی دارایی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا وەك پێشینەی مانگانە بەبڕی 7 ملیار و 250 ملیۆن دینار، بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی خوێندكاران‌و چارەسەركردنی گرفتی بەشە ناوخۆییەكان‌و دابینكردنی خزمەتگوزارییەكان".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"ئه‌م بریاره له سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو جێ به‌جێ ده‌كرێت".