بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار ،ئهمڕۆ سێشهممه،رایگهیاند،پێویستە بەشداری راستەقینەی مەسیحییەکان لەبوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی مسۆگەر بکرێت,
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار،له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم روێل.
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم روێل کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کەنیسەی ئاشوری رۆژهەڵات لە عێراق و جیهان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرهەم رایگەیاند، مەسیحییەکانی عێراق بەشێکی گرنگ و دانەبڕاون لە پێکھاتەکانی عێراق، بەڵگەش بۆ ئەمە بەشداری و پابەندبوونی مەسیحییەکانە لە پرسە نیشتمانییەکان، بۆیە پێویستە بەشداری راستەقینەی مەسیحییەکان لەبوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی مسۆگەر بکرێت.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لە پێویستی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارە مەسیحییەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان، هەروەها جەختیشیکردەوە لە زامنکردنی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی کۆچبەران لەدەرەوەی وڵات بە شێوەیەکی پارێزراو و سەقامگیر، ھاوکات دووپاتیکردەوە ئەو دەستدرێژییەیی کە دەکرێتە سەر مەسیحییەکان رەتدەکرێتەوە و سەرکۆنە دەکرێت بە ھەموو شێوەیەک لەلایەن ھەموو پێکھاتەکانی دیکەی عێراقەوە.
لەلایەن خۆیەوە پاتریارک مار ئاوای سێیەم روێل سوپاسی و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرد بۆ پشتیوانی لە پرسەکانی مەسیحییەکان و پێکهاتەکانی دیکەی عێراق لەپێناو چەسپاندنی پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتی.