به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتی سه‌در ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق له‌دیدارێكدا له نه‌جه‌ف، جه‌ختیان له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كرده‌وه و داوایانكرد، به‌زوترینكات له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵیه‌وه ئه‌نجامه‌كان په‌سه‌ند بكرێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكى ره‌وتی سه‌در،كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"موقته‌دا سه‌در له ناوچه‌ی حه‌نانه‌ی سه‌ر به پارێزگای نه‌جه‌ف پێشوازی له جینین پلاسخارت نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق كرد و له‌دیدارێكدا، له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌ی عێراق پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت گفتوگۆكرا".
له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، جینین پلاسخارت پیرۆزبایی له‌كوتله‌ی سه‌در كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌درییه‌كان سه‌ركه‌وتوه، هه‌ڵبژاردنیش وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی، سه‌ركه‌وتو، سه‌رنه‌كه‌وتو به‌رهه‌مده‌هێنێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه له‌سه‌ر مانا راسته‌قینه‌كه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی".
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق راشیگه‌یاندوه، ئه‌و هاوكارییه ته‌كنیكییه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان پێشكه‌شی كردوه له‌سه‌ر داوای ده‌سه‌ڵات و ره‌وتی سه‌در و حكومه‌تی عێراق و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌ی سیاسی بو، سه‌رپه‌رشتیكردن و به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش، له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه باش و ته‌كنیكێكی سه‌ركه‌وتو بو.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، موقته‌دا سه‌در و جینین پلاسخارت جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق كرده‌وه به‌بێ دواخستن له‌لایه‌ن دادگای فیدراڵییه‌وه.