بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئهمڕۆ سێشەممە جەختی گرنگى كاراكردنى ئهركى لیژنهكانى ههماههنگى نێوان سوپا و پێشمهرگه کردەوە لەکاتێکدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئامادەیی هەرێمی دەرببڕیت بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقیهكان بۆ پتهوكردنى ئهمن و ئاسایش.
بەپێی راگەیێنراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا وتوێژیان لەبارەی "هەڕەشە ئەمنی و دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە کرد کە بنکەکانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاووڵاتییانیان کردە ئامانج و بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین پێشمەرگە و هاووڵاتى."
لە راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هاتووە "کازمی جەختی لەسەر پشتیوانیکردنی تەواوی هەوڵەکانی پێشمەرگە کردهوه بۆ بهرهنگاربوونهوهى تیرۆر، لەگەڵ هەماهەنگیی تەواو لەنێوان هێزە چەکدارەکانی عێراقدا به پێشمەرگە و سوپا و هێزە ئەمنییەکانی دیکهوه، بەتایبەتیش لە ناوچەکانی بۆشایی ئەمنیی نێوان هەردوولادا."
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران جەختیشی لەسەر پێویستیی کارکردن بۆ چالاککردنی لیژنە هاوبەشەکانی هەماهەنگی لەنێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەدا کردهوه بۆ بەرپەرچدانەوە و دەرکردنی پاشماوەکانی داعش و بنەبڕکردنیان کە لەسەر عێراق و کۆی ناوچەکە بوونهته مهترسى.
وەک لە راگەیێنراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی سەرۆکوەزیرانى کرد، تەواوی ئامادهیى هەرێمی کوردستانیشى بۆ هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عیراقیەکاندا دووپاتكردهوه بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە."