وەزارەتی دەرەوە تابلۆی (خەونی گلگامش) ی رادەستی وەزارەتی رۆشنبیری کرد

سیاسی
  • 7-12-2021, 11:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی دەرەوە ،ئەمڕۆ سێشەممە،لەبینای وەزارەت لەبەغدا تابلۆی (خەونی گلگامش)کە تەمەن 3500 ساڵ بەفەرمی ڕادەستی وەزارەتی ڕۆشنبیری کرد.
    فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ حەسەن نازم وەزیری ڕۆشنبیری كه ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)ئامادەی بوو گوتی کە :"ئەمساڵ ساڵی دبلۆماسی ڕۆشنبیریە، چونکە وەزارەتی دەرەوە چەندین ڕێگای پەیڕەو کردووە کە گوزارشت لە بەرژەوەندی نەتەوەیی دەکات"، وتیشی: "چەندین وڵات و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەشدارییان لە گەڕانەوەی شوێنەوارە کەلپوریەکانی عێراق کردووە".
    ئاماژەی بەوەکرد"تابلۆی (خەونی گلگامش)  تەمەنی زیاتر لە 3500 ساڵە و ئێمە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە نیشتیمانیەکان کارمان کردووە بۆ گەڕاندنەوەی شوێنەوارەکان"، وتیشی: "وەزارەتەکە زیاتر لە 17 هەزار پارچەی ئاسەوار بگەرێنێتەوە بۆ وڵات".
    لاى خۆیەوە وزیری رۆشنبیری رایگەیاند:"عێراق لە ماوەی چوار مانگدا گەورەترین ئۆپراسیۆنی  گەرانەوەی شوێنەوارەکانی ئەنجامداوە".
    وتیشی: "وەزارەتی دەرەوە هەوڵێکی زۆری داوە بۆ گەڕانەوەی شوێنەوارەکان"،ئاماژەوی بەوەکرد" عێراق لە داهاتوودا گەرانەوەی  شوێنەوارەکانی تر دەبینێت".