بەدواداچون_اەع
بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و نۆ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٨٠ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٣ دۆلار و هەشت سەنت تەواو کرد.
بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا ١،٤ بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧٤ دۆلار و نۆ سەنت فرۆشرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٠ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
کاریگەری بڵاوبوونەوەی شەپۆلی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەسەر ئابووری جیهان، وای کردووە خواست لەسەر نەوت کەم بکات و ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی نرخەکان.