بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، شەش تیرۆریست لە هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف-16ی عێراقی لە بیابانی ئەنبار کوژراون.
ئەو شانەیە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆریدا، شانەی ئامانجی هاوبەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان چاودێری و پاسەوانی ئەندامانی چەتەکانی داعشی کرد لە باکوری ناوچەی کیلۆ 160 لە بیابانی ئەنبار، بە فڕۆکەیەکی راپرسى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی فەرمانی بە فەرماندەیی هێزی ئاسمانی کرد کە لە لایەن فڕۆکەی ئێف-16ی عێراقەوە فڕۆکەیەکی ئاسمانی ئەنجام بدات".
وتیشی: "ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی کوژرانی شەش تیرۆریست، لە کاتێکدا هێزێکی فیرقەی پێنجەم هەستا بە پشکنینی شوێنەکە بۆ دۆزینەوەی تیرۆرستانی دیکە".