سەرۆکی هەرێم:ده‌بێت ئه‌وپه‌ڕی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی تۆكمه‌ له‌نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراقدا هه‌بێت

ئەمنی
  • 6-12-2021, 18:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ دووشەممە فەرمانی بە پێشمەرگە کرد کە هەماهەنگی  تەواو لەگەڵ سوپای عێراقدا لە بەرامبەر چەتەکانی داعش بوەستنەوە.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) گوتی: "بارزانی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی جێگرەکانی لەگەڵ بەرپرسانی پێشمەرگە و وەزیرانی ناوخۆ و پێشمەرگە کۆبووەوە".
    وتیشی: "دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ سەرکردەکانی پێشمەرگە، سەرۆکی هەرێم فەرمانیکرد بە سەجەم پێداویستییەکانی پێشمەرگە دابین بکرێت بۆ رووبەروبونەوەی چەتەکانی داعش ،هەروەها هاوکاری و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ سوپای عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە ئەمنییەکان بوەستنەوە و داعش ببەزێنن"
    ئاماژەی بەوەکرد"لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دۆخی سەربازی کرا و وەزیری پێشمەرگەش باسی لە پلانەکانی وەزارەتی کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش".