بهدواداچون-اهع
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا ،ئهمڕۆ دووشەممە ،وتی هندستان هێزێکی سەرەکی و دۆستانەیە.
پوتین ستایشی هیندستانی کرد وەک هێزێکی سەرەکی کاتێک گەیشتە نیودەلهی بۆ سەردانێک بەئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە سەربازییەکان و هاوکاری وزە لەگەڵ هاوپەیمانێکی تەقلیدی نزیک لە واشنتن.
پوتین لە پێش وتووێژەکانی لەگەڵ ناریندرا مودی سەرۆک وەزیران بە میدیاکانی گوت: "ئێمە هیندستان بە هێزێکی گەورە و وڵاتێکی دۆست و دۆستی باوەڕپێکراو دەزانین".