ڕاگەیاندنی ئەمنی:پێنج کەس بەبڕگە یاساییە جیاجیاکان لەبەسڕە دەستگیرکران

ئەمنی
  • 6-12-2021, 17:10
  • +A -A

    بەسڕە-اه‌ع   
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی،ئەمڕۆ دووشەممە،ڕایگەیاند پێنج کەس بەبڕگە یاساییە جۆاروجۆرەکان لەپارێزگای بەسڕە دەستگیرکران.
    شانەی ناوبراو لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)کەوتووە،بڵاویکردەوە"بەمەبەستی پتەوکردنی ئاسایش وئارامی لەپارێزگای بەسڕە،فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەسڕە بەردەوامە لەبەجێگەیاندنی ئەرکە پێسپێردراوەکانی،ولەچوارچێوەیدا توانی چوار داواکراو بەپێی بڕگە یاساییە جۆراوجۆرەکان دەستگیر بکات ودەستیش بەسەر چەکی جوراوجۆر لەکەرتی بەرپرسیارێتی بگرێت".
    ڕاگەیەندراوەکە وتیشی"هەروەها توانی تاوانبارێکی تر دەستگیر بکات کەژمارەیەک حەپی هۆشبەری پێبووە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی کەلەچوارچێوەی کەرتی بەرپرسیارێتی لێدەخوڕی".