بهغدا-اهع
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسوڵ ،ئهمڕۆ دووشەممە ڕێوشوێنەکانی بۆ بەهێزکردنی ئاسایش لەو ناوچانەی پشتڕاستکردەوە کە لەژێر هەڕەشەی هەوڵی پاشماوەی چەتەکانی تیرۆریستی داعشدان.
ڕەسول بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع)ی ڕاگەیاند: "هێزە ئەمنییەکان بە دەستێکی ئاسنین لە دژی هەر کەسێک دهوهستن کە هەوڵی زیانگەیاندن بە ئاسایشی هاوڵاتیان بدات، هێرش دەکەن".
وتیشی: "هەماهەنگییەکی زۆر هەیە لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ پاراستنی ناوچە جێناكۆكهكان و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێکی پاشماوەکانی داعش بۆ سەرلێشێواوکردنی دۆخی ئەمنی" ،و جەختیشی کردەوە کە "ڕێوشوێنی ئەمنی گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی چالاک ئاسایش و هۆشیارکردنەوەی هەموو هێزە چەکدارەکان لە هەموو ناوچەکان بەرزبخرێت".
شانەی ڕاگەیاندنی ئهمنى،پێشتر ڕایگەیاندبوو کە گوندی لهێبان پارێزراوە، هاوکات رهتیكردهوه كه تیرۆریستان ماڵى هاوڵاتیانى گوندهكهیان سوتاندبێت".