بهغدا-اهع
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ،ئهمڕۆ دووشەممە رایگهیاند تابلێتی گلگامش سبهى دەگاتە بەغدا.
ئەلسەحاف بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع) ى راگهیاند:" دیپلۆماسییەتی گهڕاندنهوه ئەمساڵ زیاتر لە 17 هەزار و 500 شوێنەواری گەڕاندوهتهوه"،جهختیگردهوه"سبهى سێشهممه،تابلێتى گلگامش دهگاته بهغدا".
وتیشی: "وەزارەتی دەرەوە سبەینێ لە بینای وەزارەتی دەرەوە لە بەغدا مەراسیمی پێشوازی ئەنجام دەدات".
جێى ئاماژهیه كه تابلێتى گلگامش بۆردی خەونی گلگامش "تەختەی قوڕ" تەمەنى 3 هەزار و 500 ساڵە کە نوسراوی سۆمەری تێدایە بۆ بەشێک لە داستانە شیعرییەکانی گلگامش کە لە ساڵی 1991 لە عێراق دزراوە و لە مەزادە نێودەوڵەتییەکاندا بازرگانی پێ کراوه.
لە ساڵی 2007دا هاتە ناو بازاڕی هونەری ئەمریکا و لە ساڵی 2019 لەلایەن وەزارەتی دادی ئەمریکاوە دەستی بەسەردا گیرا.