كازمى:ده‌زگا حكومیه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌ پاراستنى سه‌ر وماڵى كرستیانیه‌كان

سیاسی
  • 6-12-2021, 15:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ،ئه‌مڕۆ دووشەممە گوتی دەزگا حکومییەکان بەردەوامن لەپاراستنی موڵک و ماڵى  كرستیانیه‌كان و هاوکات عێراق شانازی بەهەموو پێکهاتە ڕەسەنەکانی دەكات.
    نوسینگەی راگه‌یاندنى سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕاگەیاند" مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پێشوازى كرد له‌ پاتریارک مار ئاوای سێیەم ڕوئێلی بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی کڵێسای ئاشوری ڕۆژهەڵات لە عێراق و جیهان".
    کازمی " عێراق شانازیی بەهەموو پێکهاتە و دیمەنە ڕەسەنەکانی خۆی ده‌كات، لەوانە ئەو شەبەنگی مەسیحییەی کە ئامادەبوونیان لەخاکی میزۆپۆتامیا لەقوڵایی مێژوودا درێژ دەبێتەوە، هیواشی خواست کە " پاتریارک لە ئەرکەکانی سەرکەوتوو بێت، بۆ ئەوەی هەمەچەشنی دەوڵەمەندی خاکی عێراق بەرزتر بکرێت و پێویستی بە پاراستنی ئەم هەمەچەشنییە بێت".
    کازمی، وتیشی: "دەزگا حکومییەکان بەردەوامن لە هەموو هەوڵێک بۆ پاراستنی موڵک و مافە یاساییەکانی مەسیحییەکانی عێراق، وەک ئەرکی خۆیانە بۆ موڵک و ماڵى هەموو عێراقییەکان چ لە وڵاتەکەیان بێت یان لە تاراوگه‌".
    لەلای خۆیەوە پاتریارک سوپاسی "حکومەت و کەسی سەرۆک وەزیران کرد بۆ هەوڵەکانی سەرخستنی ئاشتی و ئارامی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لەژێر چەتری خۆشەویستی و برایەتیدا".