بهغدا-اهع
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیا
،ئەمڕۆ دوشەممە، تاوتوێی کۆتاییهێنان بە ڕۆڵی شەڕکەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیان کرد لە عێراق.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە ڕایگەیاند" کازمی پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە لیز تراس وەزیری دەرەوەی بەریتانیاوە پێگەیشتووە" لە درێژەی پەیوەندیەکەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگاکانی پەرەپێدانی لە بوارەکانی سیاسی و ئابوری و وەبەرهێنان".
وتیشی: "پەیوەندیەکە هەروەها گفتوگۆی هەماهەنگی داهاتووی هەردوو وڵات لە شەڕی دژی تیرۆر و بەدواداچوونی پاشماوەی چەتەکانی داعش و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان بەغدا و لەندەن لەسەر کۆتایی هێنان بە ڕۆڵی شەڕکەری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و چوونە ڕۆڵی ئامۆژگاری و هاوکاری و تواناسازی و بەمەش ئاسایش و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە زیاتر پتەو دەبێت".