بهغدا-اهع
شانەی راگەیاندنی ئەمنی ،ئەمڕۆ دووشەممە،پاراستنی گوندی لهێبانی راگەیاند ،ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە باس لە سوتاندنی خانووی هاوڵاتیان دەکات لە لایەن داعشەوە.
لە راگەیەندراوێکى شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:"هێزە ئەمنییەکانی بە هاوبەشی کار دەکەن بۆ گەڕاندنەوەی دانیشتوانی گوندی لهێبان سەر بە ناحیەى سەرگەڕان لە باکورى پارێزگاى کەرکوک کە لەلایەن ئەندامانی چەتەکانی داعشەوە هەڕەشەیان لێکراوە"
هەروەها ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە "هەندێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردۆتەوە سەبارەت بەسوتاندنی ژمارەیەک ماڵی هاوڵاتیانی ئەم گوندە لە لایەن چەتە تیرۆرستەکانەوە".