بهغدا-اهع
وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لەپەلامارێکی تیرۆرستانی داعش لەشارۆچکەی ئاڵتون کۆپری باكورى پارێزگای کەرکوک ژمارەیەک شەهید وبریندار هەیە.
وەزارەتی ناوبراو لە بەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند، "ئەمشەو تیرۆریستانی داعش هێرشێکی دڕندانەی دیکەیان کردە سەر خاڵێکی پێشەوەی لیوای 126 لە نزیک گوندی قەرە سەلیم"
وتیشی:"ئەو هێرشە ترسنۆکانە کوژراو و برینداری پێشمەرگەی لێکەوتەوە" ،جەختیکردەوە"تیرۆریستەکان راونراون و ئێستا دۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە".