بهغدا-اهع
وەزارەتی کارەبا ،ئهمڕۆ یەکشەممە میکانیزمی گواستنەوەی گرێبەستەکان بۆ مهلاك ڕاگەیاند، هەروەک ئەگەری کردنەوەی دهرگاى دامهزراندنى نوێى له وەزارەتەکەی ئاشکراکرد.
ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارهبا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع)ی ڕاگەیاند: "ئەو بابەتەی کە گواستنەوەی گرێبەستەکان بۆ مهلاك دەگرێتەوە ئەوانەن کە 5 ساڵ یان زیاتر خزمەتیان دەکەن و ئەو گرێبەستانەی لە ژێر دەسەڵاتی پێشوودا تۆمارکراون بەردەوامن له كارهكانیان و موچهكانیشیان پارێزراوه".
وتیشی: "بەردەوام جوڵە هەیە لەلایەن وەزارەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خوێنەرانی پێوانەیی و گۆڕینیان بۆ گرێبەست"، وتیشی:" چەندین پەیوەندی لەبارەیانەوە بۆ ئهمیندارێتى گشتی ئەنجومەنی وەزیران نێردراوە".
موسا وتیشی: "وەزارەتی کارەبا بەپێی ڕێنماییەکانی حکومەت کاردەکات، بۆیە وەزارەتەکە بەژمارەیەکی دیاریکراو بەڕێوەدەبرێت و ناتوانێت هیچ فەرمانبەرێکی نوێ دابمهزرێنێت".