به‌غدا-اه‌ع
دادگای تاوانەکانی میسان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،سزای لەسێدارەدانی بۆ کەسێک ده‌ركرد بەتۆمەتی کوشتنی ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێکدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"دادگای تاوانەکانی میسان، سزای لەسێدارەدانی بۆ تاوانبارێک دەرکردوە کە ئەفسەرێکی ھێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا بە پلەی نەقیب و شۆفێرەکەی کوشتوە".
ئاماژه‌ی بهوشهكرد"پێشتر تاوانبارەکە لەگەڵ ژمارەیەک تۆمەتباری دیکە بە کۆکردنەوەی زانیاری، پلانیان دانابو ئەفسەرەکە و شۆفێرەکەی بکوژن.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه"سزای لەسێدارەدانەکە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر بۆ تاوانبارەکە ده‌رچوه، به‌ڵام هیچ زانیاریه‌ك له‌باره‌ی بەرواری کوشتنی ئەفسەرەکە و شۆفێرەکەی نه‌خراوه‌ته‌ڕو".