بهغدا-اهع
وەزیری دارایی عەلی عەبدولئەمیر عەللاوی ،ئهمڕۆ یەکشەممە عەبدولحەسەن جەمال ئەرکی بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدەینی پێسپێردرا.
بهپێى بهڵگهنامهیهك کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دەرچووە و واژۆی عەللاوی لهسهره كه دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع)كهوتووه هاتووه "بەهۆی مەرجەکانی بەشی کار و زیادکردنی فەرمانی وەزاری ژمارە (3/5864/507) بەرواری 2021/3/9 بریاردرا:-
یەکەم: کۆتایی هێنان بەسپاردنی بیلال سەباح حوسێن بەڕێوەبەری گشتی بانکی پیشەسازی لەبەڕێوەبەرایەتیی بانکی ڕافیدەین بەهۆی بەسەرچوونی ڕاسپاردەکە لەفەرمانی وەزاری سەرەوەو بۆ ئەوەی بتوانێت تەواوی کات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لەبانکی پیشەسازی جێبهجێ بكات.
دووەم: دەستنیشانکردنی (عەبدولحەسەن جەمال عەبدوڵڵا) ڕاوێژکاری دارایی کارەکانی بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین جگە لە ئەرکەکانی تا دەستنیشانکردنی بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین.