وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى توشبوون به‌ ئۆمیكرۆن له‌ عێراق تۆمارنه‌كراوه‌

ناوخۆ
  • 5-12-2021, 10:42
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە ،ئه‌مڕۆ یەکشەممە، ڕێوشوێنەکانی خۆی لەدۆزینەوەی فشارەکانی کۆرۆنا ڕونکردەوە و هاوکات بەربڵاوترین فشارەکانی عێراق دەستنیشانکرد.
    ریاز عه‌بدولئه‌میر، بەڕێوەبەری گشتى له‌ وەزارەتی تەندروستی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (اه‌ع) ڕاگەیاند: " تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، تۆمارنەکراوە.
    ئاماژەی بەوەدا" کە پشکنیینەکان بۆ دەست نیشان کردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆراوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە تاقیگەکانی سەربە وەزارەتی تەندروستیی، ئەنجام دەدرێن و گوتی: پشکنیینەکان بۆ دەست نیشان کردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، تەنھا لە تاقیگەی ناوەندی ئەنجام دەدرێت.
    راشیگەیاند" کە تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، تۆمارنەکراوە"،و گوتی"  لەئێستادا، تەنھا گۆڕاوی دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق بڵاوبووەتەوە".