به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ئاشکرا کردنى تاوانێکی نادیار بۆ پیاوێك كه لەلایەن ژن و منداڵەکانیەوە لە بەسرە کوژراوە راگه‌یاند.
شانه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"بەپیشەگەریی بەرز و کاری هەواڵگریی چڕ‌وپڕ دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی فیدراڵی لەوەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانی، توانیویەتی بکوژی كه‌سێكى نادیار دواى سوتانى ئاشکرابکات ،كه فرێ درابوو لە لێواری ڕووبارێك لە ناوچەی هارسهى سەر بە پارێزگای بەسرە ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "به‌هۆی هه‌بوونی كێشه‌ی خێزانییه‌وه ، پیاوێك له لایه‌ن هاوسه‌ر و كوڕ و كچه‌كه‌یه‌وه ده‌كوژرێت.
راشیدهگهیهنن: هۆكاری كوژرانی كه‌سه‌كه كه پاش ده‌ستگیر كرانیان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ، هاوسه‌ر و كوڕ و كچه‌كه‌ی رایانگه‌یاندووه: به‌هۆكاری بوونی كێشه‌ی زۆر له‌نێو خانه‌واده‌كه‌یاندا ئه‌و رووداوه‌یان ئه‌نجامداوه.
رونیكرده‌وه"رووداوه‌كه له ناحیه‌ی هارسه له پارێزگای به‌سڕه روویداوه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانیشه‌وه په‌ڕاو بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
لە یادی ١٠٤ ساڵەی دامەزراندنی سوپادا... مێژوویەکی گەشاوە و سەرکەوتنەکان لە داستانە گەورەکاندا