به‌غدا-اه‌ع
موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ،ئه‌مڕۆ یەکشەممە جەختیکردەوە لەسەر پێویستی دابینکردنی پشتیوانی و چاودێری بۆ وەرزشی عێراق.
نووسینگەی سەدر لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کەده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"موقتەدا سەدر سەرۆکی ره‌وتى سەدر پێشوازى كرد له شاندی هەڵبژاردەی تۆپی پێی لاوانی عێراقی کە نازناوی پاڵەوانیەتی گەنجانی ڕۆژئاوای ئاسیای بەم دواییە لە یاریگای شاری بەغدا به‌ده‌ستهێنا".
سەدر به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌ختیكرده‌وه""پێویستە هەموو کەسێک بەردەوام بێت و کار بۆ وڵات و خەڵک بکات"،وتیشى "هیواى سەرکەوتنتان بۆ ده‌كه‌م له هەموو چالاکییە وەرزشییەکان ".
سەدر، وتیشی: "پێویستە بە هەموو جومگەکانییەوە پشتگیری و چاودێری پێویست بۆ وەرزشی عێراق بکرێت"
لەلایەن خۆیەوە شانده‌كه زۆر سوپاسی سه‌ید سەدریان کرد بۆ بایەخدان و گرنگیدانی بە وەرزش و وەرزشوانان و میوانداری‌و ڕێزلێنان".
عامری سه‌ردانی ناوچه‌ی سنووری قائیم ده‌كات