بهغدا-اهع
سەرچاوەیەکی دادوەری ،ئهمڕۆ یەکشەممە،ئاشکرای کرد کە دادگای فیدراڵی بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ئەو دۆسیەیەی لەلایەن سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان داوە.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اهع)ی ڕاگەیاند: "دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ بڕیاری دا دانیشتنی دۆسیەکە دوابخات کە لەلایەن سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن تا ڕۆژی 13ی ئەم مانگە".
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح هادی عامرى،دوێنى شەممە دووپاتیکردەوە کە هاوپەیمانی فەتح بەردەوامن لە تانهلێدان له ئهنجامهكانى هەڵبژاردن بۆ دادگای فیدراڵی و ئاماژەی بەوەدا کە کۆمیسیۆن پابەندی ڕێوشوێنەکانی نەبووە و زنجیرەیەکی نا ڕێکوپێکی ئەنجامداوە کە یەکەمیان یاساكهیهتى".