بهدواداچون-اهع
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێکی نزیک قەزای مەخمور دەکەین، کە تیایدا 10 پێشمەرگە و 3 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا.
لە راگهیهندراوێكى وەزارەتی دەرەوەی تورکیا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێکی نزیک قەزای مەخمور دەکەین کە تیایدا 10 پێشمەرگە و 3 هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق و خانەوادەی گیان لەدەستداوان دەکەینەوە، داواکارین خودای گەورە لێیان خۆشبێت و هیوای زووچاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین".
ئەوەش هاتووە، "کۆماری تورکیا، هەموو کاتێک هاوشانی حکومەتی عێراق و هەرێم و هاوونیشتمانیانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر ئامادەیە".