کازمی وتۆلەر جەختیانکردەوە لەگرنگی ڕۆڵی عێراق لەپتەوکردنی ئاسایش وئارامی هەرێمایەتی

سیاسی
  • 4-12-2021, 18:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران و ماتیو تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لەعیراق ،ئه‌مڕۆ شەممە جەختیانکردەوە لەگرنگی ڕۆڵی عێراق لەپتەوکردنی ئاسایش وئارامی هەرێمایەتی.
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اه‌ع)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند: "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پێشوازى كرد له‌  باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە عێراق، ماپیو تۆلەر و شاندی یاوەری".
    لەبەیاننامەکەدا هاتووە: "کۆبوونەوەکە گفتوگۆی ڕێگاکانی پتەوکردنی بوارەکانی هاوکاری و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچه‌كه‌ و جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی گەشەسەندووی عێراق لەگەشەپێدانی ئاسایش و سەقامگیری".
    هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشکەوتنەکان کرا لە کۆتایی هێنان بە ڕۆڵی شەڕانەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بە پێی هەڵگرتنەوەی دیالۆگی ستراتیژی و چوون بۆ ڕۆڵی ئامۆژگاری و هاوکاری و تواناسازی".